حکومەتی کاتی لە بەنگلادیش پێکدەهێندرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کابینەى حکومەتی کاتی لە بەنگلادیش سوێندی یاسایی دەخۆن، پارتی ناسیۆنالیستی ئەم وڵاتەش داوای هەڵبژاردن دەکات لە ماوەی سێ مانگدا.

ڕۆژی پێنجشەممە (هەشتی ئاب/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، "حکومەتی کاتیی بەنگلادیش سوێندی یاسایی دەخۆن، محەمەد یونس، سەرۆکی حکومەتی کاتیی بەنگلادیش لە فەڕەنساوە گەیشتەوە وڵاتەکە".

محەمەد یونس لە فڕۆکەخانە لە پایتەختی بەنگلادیش ڕایگەیاند، "بەنگلادیش بۆ دووەم جار لە ژێر سەرکردایەتی هاووڵاتیاندا سەربەخۆیی بەدەستهێناوە، ڕۆژێکی نوێی سەرکەوتن دەستیپێکرد، پێویستە بەردەوام بین، سوپاسی ئەوانە دەکەین کە ئەم کارەیان کرد و وڵاتیان ڕزگار کرد".

ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە پێشوازییان لە محەمەد یونس کرد لە فڕۆکەخانە، بە ئومێدەوە دەڕواننە کارکردنی ئەوە وەک سەرۆکی حکومەتی کاتیی وڵات، دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش دەسەڵاتی جێهێشت و بەرەو هیندستان ڕۆیشت".

دوێنێ چوارشەممە (2024/8/7) سوپاسالارى بەنگلادش ڕایگەیاند، "حکومەتێکی کاتی (15) ئەندامی لە ڕۆژی پێنجشەممە سوێندی یاسایی دەخوات.

محەمەد یونس، سەرۆکی حکومەتی کاتیی بەنگلادیش تاکە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە لە بەنگلادیش، خەڵاتی مەدالیای سەرۆکایەتی ئازادی هەیە کە بەرزترین خەڵاتی مەدەنییە لە ئەمەریکا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین