لەژێر فشاری خۆپیشاندەران سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکار کێشایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

هەزاران خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکانی بەنگلادیش، ناڕەزاییان دەربڕی، بەرەنگاری حوکمڕانی شێوازی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بوونەوە، چوونە ناو کۆشکەکەیەوە لە ئەنجامدا سەرۆک وەزیران وڵاتی جێهێشت.

ڕۆژی دووشەممە (پێنجی ئاب/2024) ماڵپەڕی (نیو یۆرک تایمزبڵاویکردەوە، شێخ حەسینە، سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش، "بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان و ناڕەزایی خۆپیشاندەران، ناچار بوو دەست لەکار بکێشێتەوە، بەرەو هیندستان هەڵات".

سەرچاوە میدیاییە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن، "شێخ حەسینە، سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش لە فڕۆکەخانەیەکی داکا بینراوە، ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران چوونەتە ناو کۆشکەکەی، خۆپیشاندەران داوایان دەکرد سەرۆک وەزیران دەست لەکار بکێشێتەوە چونکە زیاتر لە (15) ساڵ حوکمڕانی کردووە بە دیکتاتۆری، مافی ئەوان دەستەبەر نەکراوە. پیشاندانی ناڕەزایی، جەختیان لەوە دەکردەوە داواکردنی ماف لەسەر شەقام بە هیچ شێوەیەک نابێتە هۆی ناسەقامگیری و ئاژاوە نانەوە".

وەک جەنەڕاڵێکی سوپا ڕایگەیاندووە، "بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەرپرسانی سوپای بەنگلادیش پەیامێک بۆ هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە بڵاو بکەنەوە". 

نارەزاییەکانی دوێنێی خۆپیشاندەرانی ئەم وڵاتە دوای ناڕەزاییەکانی ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو دێت کە خۆپیشاندەران داوایان دەکرد، "سیستەمیان بگۆردرێت و دەرفەتی کارکردنیان بۆ بڕەخسێندرێت".

بە گوێرەی ئامارەکان لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممە (2024/8/4)، "نزیکەی (100) کەس لە پێکدادانەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە سەرانسەری بەنگلادیش کوژراون".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین