وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات گەشت بۆ لوبنان نەكەن تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری بە هاووڵاتیانی دەداو دەڵێت، " ئامۆژگاری هاووڵاتیانمان دەکەین تەنیا بۆ کاری پێویست نەبێت خۆیان بە دووربگرن لە گەشتکردن بۆ لوبنان."

یەکشەممە (چواری/ئاب/2024) ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هاوشێوەی زۆربەی وڵاتان هاوڵاتیانی ئاگاداردەکاتەوە کە ئەگەری ئەوەهەیە دۆخی ئەمنی ئەو وڵاتە تێک بچێت و بەو مەبەستەش لەڕاگەینراوێکدا رایگەیاندووە، "تەنیا بۆ کاری پێویست نەبێت هاووڵاتیانمان خۆیان بەدووربگرن بۆ گەشتکردن بۆ لوبنان، ئەو هاوڵاتیە تورکانەی لەوێ نیشتەجێن پێویستە بە زووترین کات ئەم وڵاتە بەجێبهێڵن." 

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دراوە، "هاووڵاتیانمان لە لوبنان وریابن و نابێت بەهیچ شێوەیەک بچنە پارێزگاکانی نەباتیە و باشووری لوبنان و بێکاع و بەعلبەک و هەرمێل مەگەر زۆر پێویست نەبێت." 

لە ئەگەری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان چەندین وڵات هۆشدارییان داوەتە هاووڵاتیانیان کەنبەزووترین کات لوبنان بەجێبهێڵن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین