سەرۆکی فەڵەستین لە پەرلەمانی توركیا وتارێك پێشكەش دەكات تورکیە

نوچە نێت

فەخرەدین ئاڵتون، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین لە ناوەڕاستی ئەم مانگە سەردانی تورکیا دەکات، هەروەها لە پەرلەمانی تورکیا وتارێک پێشکەش دەکات.

ئەمرۆ پێنجشەممە (یەکی/ئاب/2024) ماڵپەری (بی بی سی) بڵاویکردەوە، بڕیارە لە (14-15)ی ئەم مانگە سەرۆکی فەڵەستین سەردانی تورکیا بکات، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە سەردانەکە دەڵێت،لەسەردانەکەی  محمود عەباس بۆ تورکیا بۆ ئەوەیە لە پەرلەمانی گەورەی تورکیا وتارێک پێشکەش بکات.

ئەم بەرپرسە سەبارەت بە سەردانەکە لە پەیامێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژە بەوە دەكات، "مەحمود عەباس لەم مانگە سەردانی وڵاتەکەمان دەکات، لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لێدەکرێت و بەیەکەوە کۆدەبنەوە." 

 یەکشەممەی ڕابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بانگهێشتی سەرۆکی فەڵەستینی کردبوو، بەڵام ئەو وەڵامێکی ئەرێنی نەدابووەوە،

لایەنەکانی تورکیا رەخنە لە سەرۆکی تورکیا دەگرن بەهۆی ئەوەی سەرۆکی فەڵەستینی بانگهێشت نەکردوو بۆ تورکیا، ئەردۆغان لە لێدوانێکیدا دەڵێت، "ئێمە بانگهێشتمان کردووە بەڵام وەڵامی نەبوو، پێویستە داوای لێبردوون لە ئێمە بکات ئێمە چاوەرێین، لەهەر شوێنێک شتێک پێویستبێت بۆ برا فەڵەستینیەکانمان ئەنجامی دەدەین."

پێشتر ئەحمەد داود ئۆعلۆ، سەرۆكی پارتی ئایندە داوای لە پەرلەمانی توركیا كردوو كە ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس بانگهێشتی پەرلەمان بكەن، بەڵام لەبەرانبەردا ئەردۆغان مەحموود عەباسی بانگهێشت كرد.

ئەو بانگهێشتەی سەرۆكی فەڵەستین بۆ پێشكەشكردنی وتارێك لە پەرلەمانی توركیا لەدوای وتارێكی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بوو لە كۆنگرێسی ئەمەریكا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین