جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: هیندستان هاوپەیمانی وڵاتەکەمان نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کورت کامبێڵ، جێگری وەزیری درەوەی ئەمەریکا ئەوەی ڕوون کردەوە، هیندستان زلهێزە، بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام هەرگیز هاوپەیمانمان نییە.

ڕۆژی چوارشەممە (31/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، کورت کامبێڵ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا باسی لەوە کرد، "بوونی پەیوەندی ستراتیژی نێوان واشنتن و نیودەلهی گرنگە، بەڵام هیندستان هەرگیز نابێتە هاوبەش و هاوپەیمانمان".

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "هەردوو وڵات دەتوانن لەسەر شانۆی جیهان پەیوەندی بەهێزیان هەبێت، بەڵام هاوپەیمانی بوون بابەتێکی ترە، هیندستان دەیەوێت بەهێزتر بێت کە ئەمە ئاسان نییە، بەڵام زلهێزە، توانیویەتی پارێزگاری لە بەرژەوەندی خۆی بکات".

بەرپرسە ئەمەریکییەکە جەختی لەوەش کردەوە، "پێشبینی دەکەین لە داهاتوودا هیندستان زیاتر بەشداری لە ئۆکراینا بکات، ستایشی هەوڵەکانی نیودەلهی دەکەم بۆ گێڕانی ڕۆڵێکی بەرپرسیارانە لەسەر ئاستی جیهانی".

ئەو گوتانەی ئەم دیپلۆماتکارە ئەمەریکییە لە کاتێکدایە، مانگی داهاتوو سەرۆک وەزیرانی هیندستان سەردانی کێڤ دەکات، هەروەها دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزیری دەرەوەی هیندستان دووپاتی کردەوە کە پەیوەندی زیاتر لە نێوان، "نیودەلهی، ئۆکراینا و ڕووسیا دەبێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین