سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا كرد کوردستانی

نوچەنێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (30/تەمموز/2024) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ یاوه‌ریى شاندێكى باڵا، له‌ تاران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى دیكه‌ى وڵاتانى بانگهێشتكراو، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا كرد كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى شووراى ئیسلامى به‌ڕێوه‌چوو.

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو كه‌ به‌ بانگهێشتى فه‌رمیى كۆمارى ئیسلامیى ئێران بۆ به‌شدارى له‌و ڕێوره‌سمه‌دا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گه‌یشتبوونه‌ تاران.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین