داوا دەکرێت دیاریکردنى پارێزگارى کەرکوک بکەوێتە دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کوردستانی

نوچە نێت

نازم شەمەڕى ئەمیندارى دەستەى رەئى عەرەبى لە کەرکوک داوا دەکات پێهێنانى حکومەتى خۆجێى کەرکوک بۆ دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دوابخرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (30/ تەمموز/ 2024) ماڵپەڕى (بەغداد تودەى) بڵاوى کردەوە، نازم شەمەڕى راگەیاند، پێویستە پێکهێنانى حکومەتى خۆجێى کەرکوک بۆ دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دوابخرێت کە مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

شەمەڕى پێى وایە هەڵبژاردنەکان کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر دانوستاندنەکانى پارتە کوردییەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک هەیە.

ئەمیندارى دەستەى رەئى پێى وایە، ئەو دواخستنە رێگە لە پارتە کوردییەکان دەگرێت کارتى کەرکوک وەک بانگەشە لە هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان بەکاربێت، چونکە هەموو پارتێک دەیەوێت دەستکەوتى زیاتر بەدەست بهێنێت، تەنانەت ئەگەر ئەو دەستکەوتە لەسەر حیسابى ئاسایش و سەقامگیرى کەرکوکیش بێت.

لەدواى یەکەم دانیشتنى پارێزگاى کەرکوک تاوەکوو ئێستا لایەنە براوەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر دیاریکردنى پارێزگارێکى نوێ بۆ ئەو شارە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین