بلینکن: پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئێزدییەکان دووپات دەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەڵێنی بەردەوامی هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی بۆ ئێزدییەکان دا، جەختی لە هەوڵدانی ئەمەریکا کردەوە بۆ ڕزگارکردنی ژن و منداڵانى ئێزدی کە لەلایەن ڕیکخراوى تیرۆریستى داعش ڕفێندران.

ڕۆژی چوارشەممە (24/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئێزیدییەکان کۆبووەوە، "دووپاتی کردەوە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری ئێزدییەکان دەکەین".

بلینکن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "دەرفەتم بۆ ڕەخسا گوێ لە بەرپرسانی ئێزدیی بگرم، پێویستە قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئێزدی ڕێزی لێبگیرێت، ئەمەریکا پابەندە بە پاڵپشتیکردنی ڕزگاربووان و بەدواداچوونی دادپەروەری، بنیاتنانەوەی ژیان و نیشتیمانیان."

ساڵی (2014) تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئێزیدییەکان، توندوتیژیی جۆراوجۆریان لە دژیان ئەنجامدا، سەدان پیاو، منداڵ و ئافرەتیان کوشت، ژنانیان بە دیل گرت و گواستیانەوە بۆ شوێنی جیاواز.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین