سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمارى نوێى ئێران دەکات و دەشڵێت،  له‌ هه‌رێمی کوردستان "چاومان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه‌ و به‌رده‌وامیی هاریکاریی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا."

ئەمڕۆ شەممە (شەشى تەمموز/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ئێکس پەیامێکى پیرۆزبایی ئاراستەى مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆمارى هەڵبژێردراوى ئێران کرد.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتى، "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ ناوی خۆم و گه‌لی کوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مه‌سعوود پزیشکیان ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم."

هاوكات سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەشڵێت، "له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق چاومان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه‌ و به‌رده‌وامیی هاریکاریی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش."

جێگەى ئاماژە پێدانە، لە خولى دووەمى (14) هەمینى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى کۆمارى ئێران، مەسعود پزیشکیان بەربژێری ریفۆرمخوازان زۆرینەى دەنگەکانى بەدەستهێنا و وەک سەرۆک کۆمارى نوێى ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین