سەرۆک بارزانى پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانى نوێى بەریتانیا دەکات کوردستانی

نوچەنێت

ڕۆژى هەینى (پێنجى تەمموز/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە کیەر ستامەر، بەبۆنەى هەڵبژاردنى وەک سەرۆک وەزیرانى نوێى بەریتانیا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ئێسکدا بڵاوکردەوە ڕایگەیاند، بەناوی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە پیرۆزبایی لە کیەر ستامەر دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.

لە بەشێکى پەیامەکەدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەخت برەودانى زیاتریی پەیوەندییە دوولایەنەکانى هەرێمى کوردستان و بەریتانیا دەکات و نووسیویەتى، چاوم لە هاوبەشیی بەردەوامە لەگەڵ گەل و سەرکردایەتیی بەریتانیا.

دوێنێ پێنجشەممە (4-7-2024) هەڵبژاردنى پەرلەمانى بەریتانیا بەڕێوەچوو، لە کۆبى (650) ئەندامى پەرلەمانى ئەو وڵاتە، پارتى کار (412)، پارتى پارێزگاران (121) کورسى، کە نیوەى کورسییەکانى بەراورد بە هەڵبژاردنى پێشوو لەدەستداوە.

ئەمڕۆ کیەر ستامەر لە پارتى کار وەک سەرۆک وەزیرانى نوێى بەریتانیا دیاریکرا. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین