سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی باڵیۆزانی هەشت وڵاتی عەرەبی دەکات
نوچەنێت
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی "کورتەیەکی لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هۆکار و پاڵنەرەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ شاندی میوان خستەڕوو و هێمای بەوەدا کە کەشێکی ئەرێنی لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵوێستەکانیان هاتۆتە ئاراوە و دەکرێ لەسەر بنەمای ئەو کەشە تازەیە بگەینە دەرئەنجامی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی کۆسپ و تەنگژەکان کە ئەوە خۆیلەخۆیدا کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەبێت."
سەرۆک بارزانی ئاماژەى بە بوونی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق دا و ڕایگەیاند، "پێویستە ئەم بابەتە لە چوارچێوەی ڕێککەوتن و تەوافوقێکی نیشتمانی و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و ناوچەکە بنەمایەکی بۆ دابنرێت".
ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی "هیوای ئەوەیان خواست سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ببێتە مایەی خێر و سەقامگیری بۆ عێراق و هەروەها جەختیشیان لەوە کردەوە کە وڵاتەکانیان پشتیوانی تەواوی عێراق دەبن بۆ پتەوبوونی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانی عێراق و چارەسەربوونی گرفتە سیاسییەکانی عێراق."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment