سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نه‌مسا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌کات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سه‌رۆکی کۆماری نەمسا "هاریکاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌کانی نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان" تاوتوێ دەکەن.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (دووى تەمموز/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌ ڤیه‌ننا له‌گه‌ڵ ئه‌لکسه‌نده‌ر فان دێر بێلن سه‌رۆکی کۆماری نه‌مسا، ده‌رباره‌ی 

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "وێڕای ستایشی مێژووى په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاستی ئێستایان، هه‌ردوولا خواستی بره‌وپێدان و فراوانکردنیان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا دووپات کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، گفتوگۆی هه‌ولێر – به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنى سیستمى فیدراڵى و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیان خسته‌ به‌ر باس."

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتگیریی به‌رده‌وامی نه‌مسا له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها "ستایشی ئاماده‌یی و ڕۆڵی نه‌مسای له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرد."

ڕاگەیێندراوەکە روونیدەکاتەوە، لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى نه‌مسا به‌رده‌وامیى پشتگیرى و هاوسۆزیى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى دووپات كرده‌وه‌.

لەبارەى پێكه‌وه‌ژیان و دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانیان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا هاوڕا بوون "له‌سه‌ر پێویستیی یارمه‌تیدانی ئێزدییان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین قوربانیانى ده‌ستى تیرۆرستانى داعشن."

هەروەها دەشڵێت، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ نه‌مسا ئاماده‌ی بوون، تیشكیان خسته‌ "سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، گۆڕانی ئاووهه‌وا و گرنگیی هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین