سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى نەمسا کۆبوونەوە و هەردوولا "جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن، به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانیدا کرده‌وه."

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (دووى ئاب/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڤیه‌ننا له‌گه‌ڵ ئه‌لکسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا "جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن، به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانیدا کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى نه‌مسا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا."

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى، "ستایشى په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ى نه‌مساى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى نه‌مسا له‌ گه‌لى كوردستان و مافه‌ ڕه‌واكانى له‌ ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كاندا، ده‌ربڕى."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، "خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ربڕی و به‌رده‌وامیى پشتگیریى نه‌مسا‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه."

ڕوونیشدەکاتەوە، "به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌مسا له‌ هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌کانی داعش، كۆچ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو که‌ به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ نه‌مسا، ئاماده‌ی بوون."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین