سوودانی داوای بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی عێراق و ناتۆ دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق کۆبووەوە و جەختی لە بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی عێراق و ناتۆ کردەوە دوای بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.

ڕۆژی پێنجشەممە (27/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ جەنەراڵ لۆکاس شرورس، فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق کۆبووەوە، "باس لە ئاسایشی ناوچەکە، هەماهەنگییەکان، ڕاوێژکاری، مەشق و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ لە ناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان کرا".

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "سەرۆک وەزیران جەختی لە پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوان عێراق و هێزەکانی ناتۆ کردووەتەوە بە تایبەت لە ڕووی سەربازی و ئاسایشییەوە دوای کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق".

لە بەرانبەردا فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق، "سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و ئامادەیی هەر هەماهەنگی و پاڵپشتییەکی بۆ عێراق دووپاتکردەوە".

ئاشکرایە فشارێکی زۆر لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردووەوە بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا لەلایەن گرووپە جیاوازەکانەوە کراوەتە ئامانج و بەردەوام داوای کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین