سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد و سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی دوو لایەنە.

ئەمڕۆ دووشەممە (24/حوزەیران/2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هانس ساندی، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کرد بوو.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى، "سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی هۆڵەندا لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پشتگیریی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەتایبەتی کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی."

هەروەها دەشڵێت، سەرۆکی حکومەتى هەرێم هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی هۆڵەندا خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

باڵیۆزی هۆڵەندا، ئاماژەی بە "پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرد كە ڕێژەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی لە نێوان هەردوولادا دووهێندە زیاتر بووە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان" دووپات کردەوە.

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەم ساڵدا ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین