بەرگریى شارستانى رێنمانى بۆ خۆپارێزى هاووڵاتییان بۆ وەرزى هاوین بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچە نێت

لەگەڵ هاتنى وەرزى هاوین بەرگریى شارستانى هەرێمى کوردستان چەند رێنمانیەکى بۆ خۆپاراستنى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە گەرما بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/حوزەیران/ 2024) لەگەڵ هاتنى یەکەم رۆژى وەرزى هاوین بەرگریى شارستانى هەرێمى کوردستان راگەیێندراوێکى تێێدا داوا دەکات هاووڵاتیان بۆ خۆپاراستن پابەندى ئەو رێنماییانە بن.

دەقى ڕاگەیێندراوى بەرگریى شارستانى هەولێر:

هاووڵاتییانی بەڕێز، لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا، بۆ خۆپاراستنتان، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:

1- خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانییەوە، لە ناو ئۆتۆمبێلدا بەکار مەهێنن، هەمـوو جۆرە چەرخێک، بتڵی ئاو، بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لە ناو ئۆتۆمبێل دووربخەنەوە.

2- پێویستە لە کاتی وەستاندا، پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک بکرێتەوە.

3- پڕنەکردنی تانکیی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێل بە تەواوی.

4- تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەنەوە، بەتایبەتی بۆ ڕێگە دوورەکان.

5- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لە کاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆر.

6- لەبەر تیشکی خۆر بوتڵی غازی چێشتلێنان دامەنێن.

7- دڵنیا بن لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، ئەیرکۆندیشن با کار نەکات، تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان کەسێک لەوێ بێت.

8- وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆیان نەخرێتە سەر و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک.

9- دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر 11 ی بەیانی تا 3 ی پاش نیوەڕۆ.

10- کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان بۆ کەمکردنەوەی بارقورسیی تۆڕەکانی کارەبا.

11- پێویستە خاوەنمۆلیدەکان گەیەنەری کوالیتیی بەرز دابنێن و وایەری جاڵجاڵۆکەی هەڕەمەکی بەکار نەهێنن.

12- پاشماوەی دروێنەی بەروبوومی گەنم و جۆ نەسوتێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندنی دووبارە؛ بکەری ئەو کارە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.

13- بە هەموو جۆرێک مەلەکردن لە ڕووبار و چەمەکان قەدەغەیە، جگە مەلەوانگە ڕێگەپێدراوەکان.

14- دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی سەلامەتی لە مەلەوانگەکان و ڕێنماییکردنی مەلەوانان بە ڕێنماییی مەلەوانگەکان.

15- بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر، ڕێکارێکی گرنگە بۆ سەلامەتیی پێست.

16- لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بە تەلەفۆنی بەرگریی شارستانی، ژمارە ١١٥ ـەوە بکەن.

بەرگریی شارستانیی هەرێم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین