ئەنجومەنی ئەوروپا: دەبێت تورکیا دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا ئازاد بکات تورکیە

نوچە نێت

هەفتەی رابردوو لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکدا داوایەکینان ئاراستەی ئەنقەرە کردووە کە پێویستە سەڵاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا ئازاد بکەن.

ئەمرۆ چوارشەممە (19/حوزەیران/2024) ماڵپەری (T24)بڵاویکردەوە، ستیفان شێناخ، ستیاسەتمەداری نەمسا هەفتەی رابردوو سەبارەت بە جێبەجێکردنی بریارەکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆبوونەوە و رایگەیاند پێویستە تورکیا پابەندی بڕیارەکان بێت و سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەو عوسمان کاڤالا، بازرگانی تورکیا ئازاد بکات. 

ئەم سیاسەتمەدارە ئەوەشی ئاشکراکرد و گوتی، هەفتەی رابردوو دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخسا لە زیندان سەردانی دەمیرتاش وکاڤالا بکەم، هەروەها توانیم سەبارەت بەم پرسە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و دادی تورکیا و ئەندامانی دادگای دەستووری مافی مرۆڤی ئەوروپا لە تورکیا کۆبوومەوە. 

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی راشیگەیاندووە، داواییەکی توندم ئاراستەی بەرپرسانی تورکیا کردووە، دەبێت بەبێ دواکەوتن هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێ گەیاندنی بڕیارەکان بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش و  کەڤالا، هەروەها پابەندبوون بە بڕیارەکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا یاساییە دەبێت دەسەڵاتی دادگای تورکیا چارەسەرێک  بۆ ئەم پرسە بدۆزێتەوە.

لە دوای ئەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە دۆسییەی کۆبانی لەلایەن دادگای تورکیاوە بە (42) ساڵ زیندانی سزا درا، هەروەها عوسمان کەڤالا لە ساڵی (2017) لە زیندانە و دادگای دەستووری مافی مرۆڤ بڕیاری ئازادکردنی داون، بەڵام تاوەکو ئێستا تورکیا پابەندی ئەم بڕیارە نەبووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین