وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا حەرەکەى ئەنساروڵاى ئەوفیاى خستە لیستى تیرۆرەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکراى کرد، حەرەکەى ئەنساروڵاى ئەوفیاى گرووپى شیعەى هاوپەیمانى خستە لیستى رێکخراوە تیرۆرستییانەوە.

ئەمڕۆ شەممە (18/ حوزەیران/ 2024) ماڵپەڕى (شەفق نیوز) بڵاوى کردەوە، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا سەبارەت بە خستنە لیستى تیرۆرى ئەو گرووپە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پابەندە بە لاوازکردن و نەهێشتتنى توانى ئەو گرووپانەى لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێن. 
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، هەموو رێگەیەک دەگرینەبەر بۆ بەرەنگداربوونەوەى ئەو گرووپانەى لە لایەن ئێرانەوە بۆ پاڵپشتى هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانمان.
پێشتریش تریسى جاکۆبسۆن، کاندیدى جۆ بادین سەرۆکى ئەمەریکا بۆ پۆستى باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق سەبارەت بە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ڕایگەیاند بوو، ئێران رۆڵى خراپ لە عێراق و تێکدانى سەقامگیرى ئەو ناوچەیە دەبینێت، هەستمان بە هەڕەشەیە کردووە، کە بریتیین لە گرووپە چەکدارەکانى هاوپەیمان لەگەڵ ئێرانن، مەترسى گەورەیان لەسەر سەقامگیرى لە عێراق دروست کردووە، بۆیە بە هەموو میکانزمێکى سیاسى بەردەست کار بۆ رێگرى لەو هەڕەشانە و بچووکردنەوەى هەژموونى ئێران دەکەین.

 مستەفا سەنەد، پەرلەمانتارى عێراق لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە فەیسبووک سەبارەت سەبارەت بەو قسانەى تریسى نووسیوویەتى، ئەو قسانە لە رووى یاسایى نێودەوڵەتى و دیپلۆماسى ئەو سەرۆک وەزیران و فەرمانڕەوایە، چونکە پەیمانى کەمکردنەوەى کۆمپانیا چینییەکان و سزاى نوێى بانکى و دەستوەردان لە خزمەتگوزارى نەوت و غاز و کارەبا و ژێرخان دەدات. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین