ئەو تۆمەتبارەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت

بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (12-6-2024) لە گەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی، کوڕێک بە چەقۆ باوکى خۆى کوشت. پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، تۆمەتبارەکەمان دەستگیرکرد.

پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانراوە لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا، تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیر بکرێت.

ئەو تۆمەتبارەى ئەمڕۆ باوکى خۆى کوشت، ناوى (ر، ع، ج) لە دایکبووی (2005) دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین