ئەمەریکا هەشت کەسى بەتۆمەتى هەبوونى پەیوەندیى بە داعش دەستگیرکرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

پۆلیسى هەواڵگریی فیدراڵیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، چەند کەسێک دەستگیر کراون لە ناوچەی جیا جیای ئەمەریکا و گومان دەکرێت پەیوەندیان بە داعشەوە هەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە (12/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، پۆلیسى فیدراڵیی ئەمەریکا (FBI) ڕایگەیاند، "هەشت کەس بە تۆمەتى هەبوونى پەیوەندیى بە داعش دەستگیرکراون، ئاشکرایە تیرۆریزم هەڕەشەیەکی مەترسیدارە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە".

کریستۆفەر ورەی، بەڕێوەبەری ئێف بی ئای ڕایگەیاند، "دوای جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین ئەمەریکا ڕووبەڕووی هەڕەشەی خێرای گرووپە تووندڕەوە ناوخۆییەکان و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بووەتەوە، نیگەرانین لە کاریگەرییەکانی تیرۆریزم لە وڵاتەکەماندا".

شایەتحاڵێکی نزیک لە ڕووداوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "ئەو کەسانەی دەستگیر کراون لە تاجیکستانەوە گەیشتوون بە ئەمەریکا، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا هیچ ئاماژەیەکیان دەرنەکەوتووە، تیرۆریزم لە توانای دایە بگات بە هەموو شوێنیک".

لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو بەرپرسانی ئیدارەی بایدن باسیان لە، "دۆزینەوەی گرووپێک کرد کە کاری گواستنەوەی هاووڵاتیانیان دەکرد لە ئۆزباکستانەوە بۆ ئەمەریکا، ڕوون بووەتەوە ئەندامانی گرووپەکە پەیوەندیان لەگەڵ داعش هەیە".

پۆلیسى فیدڕاڵیی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند، "بەردەوام دەبین لە کارکردن و هەماهەنگییەکانمان بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیان، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتمان هەبێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین