سەرۆک وەزیرانى هیندستان بۆ سەرۆکى هەرێم: دۆستایەتیمان بەرز دەنرخێنین کوردستانی

نوچە نێت

نارێندرا مۆدی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان وەڵامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەداتەوە کە دوێنی بەهۆی بردنەوەی هەڵبژاردنەوە ئاراستەی کردبوو و دەڵێت: "سوپاس سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دۆستایەتیمان بەرز دەنرخێنین و چاومان لە زیاتر قووڵکردنەوەیەتی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشى حوزەیران/ 2024) سەرۆک وەزیرانی هیندستان کرد، لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس وەڵامى پەیامەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى دایەوە، لە وەڵامەکەى دەڵێت، "دۆستایەتیمان بەرز دەنرخێنین و چاومان لە زیاتر قووڵکردنەوەیەتی."

دوێنێ لەدواى راگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە نارێندرا مۆدی کرد، سەرۆکى هەرێم لە پیرۆزباییەکەى دەڵێت، "هیوادارین پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ هیندستان لە گەشەی بەردەوامدا بێت."

چوارشەممە ئەنجامی هەڵبژاردنی 2024ـی هیندستان راگەیێندرا و تێیدا دەرکەوت، پارتی باهاراتیا جەناتا، پارتەکەی مۆدی براوەی هەڵبژاردنەکەیە.پارتەکەی مۆدی پارتێکی نەریتخوازە و زۆرینە هیندۆسە، ئەم پارتە (44) ساڵ لەمەوبەر لە هیندستان دامەزراوە و ماوەى (10) ساڵە پارتی زۆرینەی هیندستانە. ئەمە سێیەم جارە نارێندرا مۆدی دەبێتەوە سەرۆکوەزیران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین