شاندێکى کۆمارى ئیسلامیى ئێران سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشى حوزەیرانى/2024) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كە لە پارێزگارانی پارێزگاكانی هاوسنووری هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە نوێنەرانی ناوچەكە لە پەرلەمانی ئێران پێكهاتبوو.
لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا خۆشحاڵییان بە ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەربڕی و جەختیان لە فراوانكردنی جووڵەی بازرگانی و هاتوچۆ و گواستنەوە لە دەروازە سنوورییەكان كردەوە، هەروەها چەند پێشنیارێك بۆ زیادكردنی گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی و فراوانكردنی زیاتری هاریكاریی لە بوارەكانی پزیشكی و گەشتیاری، لەگەڵ كردنەوەی ناوچەی بازرگانیی ئازاد لەنێوانیاندا، تاوتوێ كرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كە هاوبەشییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرن و خواستی دوولایەنەیان بۆ برەودان بە هەموو بوارەكانی پەیوەندی و هاریكاریی هاوبەش دووپات كردەوە. شاندی میوان سوپاس و پێزانینی بۆ ئاسانكاریی تێپەڕینی زیارەتكارانی كۆماری ئیسلامی بۆ مەزارە ئایینییەكان لە باشووری عێراق، بە هەرێمی كوردستاندا نیشان دا.
لە كۆبوونەوەكەدا لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان و كونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر و كونسوڵی ئێران لە سلێمانی، ئامادە بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment