بۆ یەکەمجار ژنێک بە سەرۆکی مەکسیک هەڵبژێردرا هەواڵ

نوچەنێت

کلاودیا سەینباوم سەرکەوتنێکی بەرچاوی لە هەڵبژاردنی مەکسیک بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجار ژنێک توانی ببێتە سەرۆکی مەکسیک.

ڕۆژی دووشەممە (سێی حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ژماردنی خێرای دەنگەکانی هەڵبژاردنی دوێنێی (2/6/2024) لە مەکسیک دەریدەخەن، "کلاودیا سەینباوم توانیویەتی ڕێژەی (%61-58) ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و ببێتە سەرۆکی مەکسیک".

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکان ڕکابەرەکانی شکستی خۆیان ڕاگەیاند و سەینباوم بە لایەنگرانی گوت، "بۆ یەکەم جار لە ماوەی (200) ساڵی ڕابردوودا دەبمە یەکەم ژنی سەرۆکی مەکسیک"

دەنگدەرێکی مەکسیکی باسی لەوە کرد، "هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە ڕۆژێک دەنگ بە ژنێک بدەم، بەڵام دەنگم بە سەینباوم دا و ئێستا زۆر دڵخۆشم بە سەرکەوتنی. ژیانمان جیاوازە لە ڕابردوو و ئێمە توانیمان ئازادانە بڕیاری خۆمان بدەین".

ڕۆژی یەکشەممە (2/6/2024) پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی مەکسیک بەڕێوە چوو، زیاتر لە (100) ملیۆن مەکسیکی مافی دەنگدانیان هەبوو. کلاودیا سەینباوم دیارترین کاندید بوو و بەربژیری پارتی مۆرینای چەپڕۆ، پارتی سەوز و پارتی کاری مەکسیک بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین