دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دواخرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەندامێکی سوننەکان ڕایگەیاند، دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دوای جەژنی قوربان دواخرا و چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە ئەم پۆستە یەکلایی بکرێتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (دووی حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، نەهال شەمەری، پەرلەمانتاری سوننە ڕایگەیاند، "پەرلەمانی عێراق دیاریکردنی کاندیدێکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان تا دوای پشووی جەژنی قوربان دواخست".

ئەم پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند، "هەرچەندە بەردەوام سوننەکان تۆمەتبار دەکرێن بۆ دیاریکردن و بڕیاردان لەسەر کەسێکی شیاو بۆ ئەم پۆستە، بەڵام دواخستنەکە بەهۆی ناکۆکییە سەرەکییەکانی شیعەکانەوەیە چونکە تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە ڕێککەوتنی کۆتاییان هەبێت و ئەم پرسە لە نیوان خۆیاندا یەکلایی بکەنەوە"

دوای لادانی محەمەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەگەرچی چەندین دانیشتن، گفتوگۆ و ڕێککەوتن کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتواندراوە ئەم پرسە لە پەرلەمانی عێراقدا یەکلایی بکرێتەوە و کاندیدێک بۆ ئەم پۆستە دیاری بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین