جەهەپە کاندیدی بۆ سەرۆکایەتیی یەکێتی شارەوانی تورکیا ئاشکرا دەکات تورکیە

نوچەنێت

ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند، کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ وەک کاندیدی سەرۆکی یەکێتی شارەوانی تورکیامان دیاریکردووە.

ئەمرۆ شەممە (یەکى حوزەیران/2024) ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆکی جەهەپە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی شارەوانی تورکیا ئەکرەم ئیمامئۆغڵوە.

ئۆزێل سەبارەت بە دەنگۆی ناکۆکییەکانی نێوان سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە و ئەستەمبۆڵ گوتی، "ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بۆ ئەم پۆستە داواکەی پێشکەشمان کرد، لە نێوان مەنسور یەڤاش و ئیمامئۆغڵو هیچ کێشەیەک نییە." 

سەرۆکی جەهەپە سەبارەت بە سەردانیکردنی بۆلاى سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە گوتی، تاوەکو ئێستا بەرنامەیەکی ئاوایان دانەناوە کاتەکەی بە دیاریکراوى دیار نییە.

لەدوای ئەوەی جەهەپە لە هەڵبژاردنی (31)ـى ئاداری ئەم ساڵ دەنگى زۆربەی شارە گەورەکانی تورکیای بەدەستهێنا و بووە هێزی یەکەم لە هەڵبژاردنەکە، هەروەها ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بۆ جاری دووەم توانی پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ لە ئەکپارتی بباتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین