فەڕەنسا مەشق بە سوپاى ئۆکراینا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی ئۆکراینا، یەکەم کاروانی سەربازیی فەڕەنسا بۆ ئەم وڵاتە بەڕێکەوتن و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا وڵاتانی تریش هەنگاوی لەم شیوە بنێن.

ڕۆژی شەممە (یەکی حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، پەرلەمانتارێکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "یەکەم کاروانی ڕاهێنەرانی سەربازیی فەڕەنسا بەرەو وڵاتەکەمان بەڕیکەوتن، بێگومانین لەوەی ئەنجامی ئەرێنی باشی دەبێت بۆ هێزەکانمان لە داهاتوودا".

ئەلێکساندەر سیرسکی، فەرماندەی باڵای ئۆکراینا گوتی، "هەموو ئاسانکارییەکمان کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی هەنگاوی بوونی سەربازانی وڵاتان و گەیشتنی سەربازانی فەڕەنسا بۆ وڵاتەکەمان، 

پێشتر ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا چەندین جار باسی لە، "ئامادەیی وڵاتەکەی و هاندانی وڵاتانی ناتۆ کردووە بۆ هاوکاری کردنی ئۆکراینا و هێزەکانی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕووسیادا و نەیشاردووەتەوە کە ئەگەری ناردنی هێز بۆ مەشق و ڕاهێنان بە سوپای ئۆکراینا بوونی هەیە".

مۆسکۆ بەردەوام هۆشداری دەدات لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە، "بوونی هێزەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئۆکراینا هەنگاوێکی نێگەتیڤە و وڵاتانی ئەوروپا بەرەو ململانێ و ناکۆکی زیاتر دەبات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین