سوپای لوبنان چەند ئەندامێکى داعش دەستگیر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپای لوبنان ڕایگەیاند، چەند کەسێکمان دەستگیر کرد، دانیان بەوەدا نا کە هەماهەنگی و پەیوەندییان لەگەڵ تیرۆریستانی داعشەوە هەیە و ئامانجیان بووە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

ڕۆژی شەممە (یەکی حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، لە بەیاننامەیەکدا سوپای لوبنان ڕایگەیاند، "لە بەدواداچوون و گەڕانێکی بەڕیوەبەرایەتیی هەواڵگری سوپادا توانیمان هەشت کەس دەستگیر بکەین کە پەیوەندیان لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا هەیە".

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "دوای دەستگیر کردنیان ئەو کەسانە پشتڕاستیان کردووەتەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەیە، کردەوەی دزی، تەقەکردن، بردنی ئۆتۆمبێلیان ئەنجام داوە و بە نیاز بوونە چالاکی جۆراوجۆری تیرۆریستی ئەنجام بدەن".

سوپای لوبنان باسیان لە، "دەستبەسەر داگرتنی کەلوپەلەکانی ئەو تاوانبارانە کردووە، بەردەوامی ڕێگری لەهەر هەنگاوێکی تیرۆریستی و تێکدەرانەیان دووپات کردووەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تاوانباران دەستی پێکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین