شادى نهوزاد پهرلهمانتار: دهبێت لهگهڵ هۆشیاركردنهوه رێكاریى ههبێت ژنان له توندوتیژى بپارێزێت
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
زۆرجار هەست دەکرێت کەسوکاری ژن مەبەستمان ئەو ژنەیە کە هاوسهرگیری کردووە، زەمینە دەرەخسێنن لەسەر بهردهوامبوونى توندوتیژی لەسەر کچەکەیان، بۆ نموهنە ئەو ژنە گەنجەی رۆژی هەینی کوژرا دایکی وتیویهتى، كچهكهى گلهیى كردووه و پێى وتوون، لێم دەدات و دەمکوژن مەمنێرنەوە، كهچى ئهوان لهبرى چارهسهكردنى كێشهكهى رهوانهیان كردووهتهوه؟
شادى نهوزاد: ئێمە بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەم دیاردەیە، ژنکوژی یاخود توندوتیژی بەرامبەر بە غیرە بە گشتی لە هەرێمی کوردستاندا، نابێ تەركیز بخەینەسەر ئەوەی کە خێزانێک چی کردووە یاخود چ هەڵەیەکی کردووە. مەبدەئێکی تر لەوە گەورەتر هەیە کە دەبێت هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆک بن لەسەر ئەوەی کە رووبەڕووی ئەو دیاردانە ببنەوە کە دەبنه هۆکاری توندوتیژی. لە دیارترینیان مەسەلەی بیروبۆچونی زاڵبونی فکری پیاو سالارییە ئەمەیە کە خێزانەکان بیر نەکەنەوە تا کوێ ژیانی رۆڵەکانیان لە مەترسیدان. خێزانەکان نابێت نموونە بن کە بە پێچەوانەی یاسایەکەوە مامەڵەیان کرد بێت. ئەوە یاسایە کە دەبێت سەرەوەر بێت و دەبێت کاری خۆی بکات و نەهێڵێت خێزانەکان بەم جۆرە مامەڵە بکەن. بۆ کارکردن لەسەر ئەوە پێویستە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، حکومەت، پەرلەمان ههر لایهنێكى پهیوهندیدار دەبێت لەسەر ئەم کەیسە کاربکەن هاوئاهەنگ بن لەکارەکەدا، لە نەهێشتنی دیاردەکە بەگشتی نەک ئەوەی خێزانێک چی ئەنجامداوە.
ههندێك جار خێزانهكان به بیانووى ئهوهى نایانهوێ ناویان بزڕێ كێشه كچهكانیان دهشارنهوه، پێتوایه دهبێت هۆشیار خێزان لهم دۆسیانهدا خاڵێكى گرنگ بێت؟
شادى نهوزاد: بێگومان هەڵمەتەکانی هۆشیاری دەتوانن کاریگەریییەکی زۆر گەورە لەسەر رەوتی بیرکردنەوەی کۆمەڵگه دابنێن دەربارەی توندوتیژی بەگشتی و ههموو دیاردهكانى تریش. لەرووە یاساییەکەییەوە جۆرەکانی توندوتیژی دەرهاویشتەکەیەوە سزاکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان بکەین ئەمە دەتوانیت هاوکارێکی زۆر باش بێت بۆ ئەوەی گۆرانکاری لە بیروبۆچونە باوەکان بکات دەربارەی توندتیژی.
دوایین ئاماری توندوتیژی بهرانبهر ژنان چى دهرخستووه، ئایا زیادی کردوە یاخود کەم بووهتهوه؟
شادى نهوزاد: لەساڵی پار بەهۆی بوونی پهتاى ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامارهكان دروست نیین و داتاكان بهدهست نایهن. ئەمە تەنیا لە هەرێمی کوردستان رووی نەداوە بەڵکو ئەمە کێشە و گرفتێکی جیهانییە، کە ئامارەکان بە تەواوەتی بهدهست دەزگاکانی تایبەتمەند بە کۆکردنەوەی ئامارەکان یا دەزگاکانی تایبەتمەند بە تۆمارەکانى توندوتیژی یا بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی ناکەون.
بۆیە ئەو داتایەی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە جیهاندا بەگشتی تۆمارکراون لەسەر رێژەکانی توندوتیژی کۆمەڵێک داتا نین کە ئێمە بتوانین پشتیان پێببەستین و پاڵپشت بەوانە کارەکانمان رێکخەینەوە. لەبەر ئەوەی شێوازەکانی کۆکردنەوەی داتاکان لە دنیادا لە پێشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا جۆرێک بوون، ئێستا دەبێت خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەی توندوتیژییدا. بێگومان ئەگەر من لە خێزانێک بم لەناو خێزانەکەمدا توندوتیژی رووبدات بەهۆی ئەوەی بەشی زۆری کاتەکە بەهۆی کەرەنتینە بەهۆی کەمکردنەوەی دەوام بەهۆی کۆمەڵێک رێکاری تەندروستی کە پێویستکراوە و پێویست بووە لەکاتی خۆیدا ئەو کەسەی توندوتیژی لێکراوە نەیتوانیوە داتاکان بگەیەنێتە شوێنی مەبەست. کەسەکەی لەگەڵیایەتی ئەو کەسەی توندوتیژکارە لە ٢٤ کاتژمێردا لەگەڵیەتی لەکوێ ئەم دەتوانێت پەنا بەرێتەبەر بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی یا ئەو پێشێلکارییەی بەرامبەری کراوە بچێتە ناو داتاکانەوە، لە شوێنێکی تریشدا هێلی گەرمی وەزارەتی ناوخۆ کە دامەزراوە بۆ توندوتیژی ئەمەش لە شوێنێکیتردا پرسیاری لەسەرە نەک لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لەبەر ئەوەی کەسی توندوتیژکار لە هەموو کاتێکدا بەسەر سەری ئەو کەسەیە چۆن دەتوانێ کەیسەکەی خۆی باس بکات تا بچێتە ناو داتاکانەوە، ئەمە بۆ خۆی کێشەیەکی جیهانییە ئێمەش وەکو هەرێمی کوردستان پێویستە رێکاری نوێ دەربکەین و پێویستە رێکاری نوێ بگرینە بەر بۆ کۆکردنەوەی داتاکان تا بتوانین دەسمان بە داتاكان بگات کە لەناو کۆمەڵگهدا روودەدەن.
لیژنهى داكۆكیكردن له مافى ئافرهت له پهرلهمانى كوردستان ئهم ههفتهیه بهیاننامهیهكى دهركردووه و باس له دانانى یاساییهكى نوێ دهكات بۆ بهرهنگاربوونهوهى توتوتیژى، ئایا دهتوانرێت به یاسا رێگریى لهو تاوانانه بكرێت كه دهرههق به ژنان دهكرێن؟ دهگوترێ خۆ سزاكانیش لهسهر كوشتن جێبهجێ ناكرێت؟
شادى نهوزاد: بۆ لێپرسینهوه له تاوان لە دنیادا دوو رەوتی زۆر جیاواز هەن کە هەردووکیان زۆر پێچەوانەی یەکترن. رەوتێکیان هەیە کە دەڵێت هەتا سزاکان كهمتر بێت ئهوا تاوان کەمتر دەبێتەوە، بەڵام رەوتهکەی تر دەڵێت، ڕیژەی بوونی تاوان پەیوەندی توندی سزاکانەوە نییە، پەیوەندی بەوەوە هەیە کە کۆمەڵگه بە چ پەروەردەیەک و بە چ سستەمێکی پەروەردەى کۆمەڵایەتی تێدەپەرێت، تا بگاته ئەوەی خۆی بۆ خۆی تاوان نەکات، نەک لەبەر بوونی سزایەک تاوان نهكات. بێگومان ئەم دوو رەوتە هەر دووکیان کاری زۆر باش و زۆر جددیان هەیە لەسەر بابەتەکان، بەڵام من وەکو شەخسی باوەڕم بەوە نییە هەتا وەکو سزا قوڕستر بێت تاوان کەمتر ببێتهوه، بەڵکو باوەڕم بەوە هەیە کە سیستەمێکی پەروەردەی تۆکمە هەبێت بۆ هۆشیارکردنەوە له بەرامبەر جۆرەکانی تاوان و ئهنجامنهدانیان. من بۆ خۆم کاتێک کارمەندی رێکخراوەکان بووم پێش ئەوەی بێمە پەرلەمان، کارم لەگەڵ ژنان کردووە لە زۆرێک لەو سیمنارانەی کە کردوومە ژنان بۆ خۆیان رۆشنبیرییەکی ئەو تۆیان نەبووە دەربارەی ئەو توندوتیژییەی بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت. ئەمە کێشە گەورەکەیە کە زۆرێک لە ژنان بۆ خۆیان تا ئێستا نازانن چی توندوتیژییە چی توندوتیژی نییە؟. دەبێ کار لەسەر ئەمە بکرێت ئەو هۆشیارییە تا کوێ بڵاودەکرێتەوە بەناو خەڵکدا تا زانیارییەکی تەواو دروستی هەبێ لهوهى ئهوهى بەرامبەری ئەنجام دەدرێ ئایا ئاساییە؟!
زۆرجار شارهزایانى یاسا باسیان لهوه كردووه، كاتێك پیاوێك به پاساوى شهرهفپارێزى تاوان دهكات، یاسا ناتوانێ رێگریى لێ بكات، بۆ نموونه ئهو دهڵێ شهرهفى خۆم پاككردووتهوه و بۆیه كه تاوانهكه و توندوتیژییهكه ئهنجام دهدات خۆى رادهست دهكات! ئهمه چۆن چارهسهر دهكرێت؟
شادى نهوزاد: ئاخر کێشەکە تێگهیشتنى کۆمەڵگهیە له چەمکی شەرەف، واتا کۆمەڵگه چۆن بیر لە شەرەف دەکاتەوە؟ دەبێت ئەم تێڕوانینه بگۆڕێت و گۆڕانکاریی بەسەردا بێت. بێگومان ئەمە دەبێت پلانی درێژمهودای هەبێت، پلانی درێژمهودایش هەبێت لەبەر ئەوەی کە تۆ تاوەکو ئەو گۆڕانکاریە گەورەیە دروست دەکەی لەسەر ئاستی بیرکردنەوەی کۆمەڵگه لە چەمکی شەرەف، پێویستت بەوەیە رێکاری توندت هەبێت. لە ئێستادا دهبێت کۆمەڵێک رێکارت هەبێت، بۆ ئەوەی بەر بەوە بگرێت، رێگه نهدهی کەسانێك لەسەر چەمکی شەرەف بكوژرێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment