وەزارەتى دارایى لیستى سێیەمى فەرمانبەرانی ئاراستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرد
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینى (31/ئايار/2024) وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، "ڕۆژی پێنجشەمە، 30ی ئایاری 2024، لە چوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی "هەژماری من" و بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاریی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سێیەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەستا بە ناردنی زانیاریی (2557) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان."
وەزارەتى دارایى ئاماژە بەوە دەکات، ئەو هەنگاوە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)، وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لە نێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی "هەژماری من" هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.
لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا، وەزارەتی دارایی و ئابووری، داتا و زانیاری بە سێ لیست بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ناردووە، لیستی یەکەم (368) فەرمانبەر و لیستی دووەم (453) فەرمانبەر و لیستی سێیەم (2557) فەرمانبەر بوون، تا ئێستا کۆی گشتیی داتا و زانیاریی (3378) فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI). وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری، چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بە قۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment