ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوى ئاسایی هەفتانەى دا، پرسى دۆخى ئێستاى ناوچە کوردستانییەکان و یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی تاوتوێ دەکات.

ڕۆژى چوارشەممە (29/ئایار/2024) ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەتى هەرێمى کوردستان، کۆدەبێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم، لە بڕگەی یەکەمدا، "ڕاپۆرتی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکان" دەخرێتە ڕوو.

هەروەها لە کۆبوونەکەى ئەمڕۆدا، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە "خشتەکانی هاوپێچی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی، بۆ ساڵەکانی 2024-2025 کە لە کۆبوونەوەی نائاساییی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی پەسند کرابوو"، دەخرێتە ڕوو.

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، لە بڕگەی سێیەمدا "ڕاپۆرتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە برەودان بە پشتیوانیی پرۆژە بچووک و مامناوەندەکانی لاوان" تاووتوێ دەکرێت.

ئەوەش هاتووە، "ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕێگەوبانە سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێم و هاتوچۆی بارهەڵگر و تانکەرەکان، بە تایبەت لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا" تاووتوێ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین