ڕێکخراوێکی ئافرەتان داوای وەستاندنى تاوانى کوشتنی ژنان دەکات هەواڵ

نوچەنێت

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند، داوا دەکەین هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانەکانی کوشتنی ژنان لە ژێر ناوی شەڕەفدا زیاتر بکرێن.

ڕۆژی دووشەممە (27/ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن، "داوا دەکەین چیتر ژنان لە ژێر ناوی کوشتنی شەڕەفدا نەکوژرێن و هەنگاوی زیاتر بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانیاران بهاوێژرێت". 

لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوەکەدا باس لەوەش کراوە، "کۆمەڵگا هەڕەشەیەکی گەورەی لەسەرە بەهۆی کوشتنی بەردەوامی ژنان لە ژێر ئەم ناوەدا و تاوانباران هەمیشە بیانووی جیاواز بۆ کردەوە خراپەکانیان دەهێننەوە".

ڕێکخراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، "سزادانی تاوانباران زۆر گرنگە، پێویستە سەرپێچیکاران سزای تووند بدرێن، پێویستە توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لێبکرێت و هەوڵی زیاتر بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە بدرێت"،

ڕێکخراوەکە باسی لە بایەخی تایبەتی هۆشیاری کۆمەڵگا کردەوە لەسەر پرسی ئافرەتان و گێڕانەوەی ڕۆڵ و کارامەیی زیاتر بۆ ژنان لە هەموو پێگە جیاوازەکاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین