حكومەتى عێراق ئاوارەكانى كەمپەكانى هەرێم دەگێڕێتەوە شوێنى خۆيان کوردستانی

نوچە نێت

كەريم نوورى، بريكارى وەزارەتى كۆچ و كۆچبەرانى عێراق رايگەياند، رێكارى پێويستيان بۆ هاندانى پەنابەران گرتەبەر تاوەكوو بگەڕێنەوە شوێنى خۆيان، بۆ ئەوەش حكومەت بڕى ئەو پارەى پێيان دەدات كردوويەتى بە چوار مليۆن و (500) هەزار.

ئەمڕۆ شەممە (26/ئايار/2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، بريكارى وەزارەتى كۆچ و كۆچبەرانى عێراقى رايگەياند، نزيكەى (29) هەزار خێزان لە كەمپەكانى هەرێمى كوردستان نيشتەجێن، زۆرينەيان خەڵكى شنگالن، حكومەتى عێراق دەستى بە چۆڵكردنى ئەو كەمپانە كردووە.

دەربارەى گەڕانەوەيان ئاماژەى بەوە كرد، بەهۆى كۆتاييهاتنى ساڵى خوێندن گەڕانەوەى خێرا دەستى پێكردووە، ژمارەى ئەو كەسانەى لە سلێمانى گەڕاينەوە (945) كەسە و بەهەمان شێوە لە هەولێر و دهۆك (160) خێزان گەڕاينەوە، جووڵەيەكى گەورە بە ئاراستەى گەڕانەوە هەيە.

دەربارەى بەربەستەكانيش كەريم نوورى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هيچ بەربەستێك لەبەردەم ئەو پڕۆسەيە نييە، دەبێت ئەمساڵ ئەم دۆسيە كۆتايى پێ بێت، هيچ بەرنامەيەكيش بەبێ رەخنە و ئاڵنگەرى نابێت، بەڵام ئەو بڕيارە دراوە كە دەبێت سەرجەم كەمپەكان دابخرێن و ئاوارەكان بگەڕێنەوە شوێنى خۆيان.

بۆ ئەوەش حكومەتى عێراق بەرنامەيەكى ناوە، هەر خێزانێك بگەڕچتەوە چوار و مليۆن (500) هەزار دينارى پێ دەدرێت، ئەوەش وەك هاندانێكە، كە پێشتر تەنيا مليۆن و نێوێكى پێ دەدرا.لە هەمان كاتدا هەندێك پێداويستى ناوماڵيشيان بۆ دابين دەكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین