سەردار ئۆرتاچ: کاتێک بەبیرم دێتەوە سوکایەتیم بە ئەحمەد کایا کردووە دەمەوێت خۆم ئازار بدەم کولتوور

نوچە نێت

وەرگێڕانى: دنيا ئەحمەد

سەردار ئۆرتاچ، هونەرمەندی بەناوبانگی تورکی لە لێدوانێکدا پەشیمانی خۆی دەربڕی بەهۆی ئەو بێرێزییەی ئەنجامیداوە بەرامبەر بە هونەرمەندى ناسراوى کورد ئەحمەد کایا و رایگەیاند، "خودا سزام بدا، کاتێک بیرم دێتەوە دەمەوێت خۆم بریندار بکەم." 

ماڵپەری (میللەت) لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، لەبارەى شەوى هێرشکردنەسەر ئەحمەد کایا، لەزارى سەردار ئۆرتاچ هونەرمەندی بەناوبانگی تورکی زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات و ئەو هونەرمەندە لە چاوپێکەوتنێکدا جارێکى تر پەشیمانی خۆی دەربڕی لەوەی کردوویەتى، کاتێک ئەحمەد کایا لە ساڵی (1999) لە ڕێورەسمی خەڵاتکردنی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسان خەڵاتی باشترین هونەرمەندی وەرگرت، دواتر وتەیەکى پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، لە کارى ئەلبوومی داهاتووى، دەیەوێت بەزمانی کوردی گۆرانییەک بڵێت، لەوکاەدا هەندێک لەو هونەرمەندانەى ئامادەى ڕێوڕەسمەکە بوون، بە چەنگاڵ هێرشیان کردە سەر ئەحمەد کایا. 

سەردار ئۆرتاچ سەرەتا ئاماژە بە زمانى کوردى دەکات و دەڵێت، "لە ساڵی (1970) لە تورکیا کەس نەیدەتوانی بە کوردی سڵاو بکا، من دایکم خەڵکی ئورفایە، ئەو فێری کوردی دەکردین، بەڵام ئێمە نەمان دەتوانی بە زمانى کوردى قسە بکەین، چونکە قەدەغە بوو." 

ئەو هونەرمەندە پەیشمانی خۆی بۆ ئەو رووداوە دەربڕى و گوتی، "کاتێک ئەو ساڵەم بیردێتەوە دەمەوێت خۆم ئازار بدەم، بەس سەیری ڕەحمەتی کایا بکەن، ئەو چووە سەرشانۆ و ئەو کارەی کرد لەبەرچاوی هەموو ئامادەبووان، وە دەیزانی دەستگیر دەکرێت، بەڵام کردی، چ بوێرییەکی هەبوو، چونکە گۆرانییەکانی زۆر جوان بوو، خودا سزام بدات، زۆر پەشیمانم کە لە نێو ئەو گرووپە بووم."

لەدوای ئەو رووداوە کاردانەوەکان بەرامبەر بە ئەحمەد کایا زیاتربوو، هەر بۆیەش ئەو هورنەرمەندە لە ساڵی (2000) بە ناچارى تورکیای بەجێهێشت و چووە فەڕەنسا و پاریس نیشتەجێ بوو، هەر لەو وڵاتەش لە تەمەنی (43) ساڵی کۆچی دواییکرد.

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا، دواى هاتنەسەر دەسەڵاتى پارتى داد و گەشەپێدان، چەند جارێک باسى هێرشەکەى سەر ئەحمەد کایا کردووە لەلایەن هونەرمەندە نەژاد پەرستەکان و پشتیوانى خۆى ئەو ئەحمەد کایا دووپات کردۆتەوە. 

سەرچاوە: HABERLER

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین