ئافرەتانی دووگیان لەیزەر بەکار بهێنن یاننا؟ دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

بەشێک لە پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون ئامۆژگاری ئافرەتان دەکەن، کە لە ماوەی دووگیانیدا لەیزەر بەکار نەهێنن، وێڕای ئەوەی کە جەخت لەسەر نەبوونی زیانی تیشەکاکنی دەکرێتەوە.

دکتۆرە بنار ئەحمەد دزەیی، سەبارەت بە بەکارهێنانی لەیزەر بۆ ژنانی دووگیان دەڵێت: لە ناو پزیشکانیشدا ڕای جیاواز لەم بارەیەوە هەیە، بەشێکیان پێیانوایە لە کاتی دووگیانیدا هەندێ ناوچەی هەستیاری ئافرەتان هەیە نابێت لەیزەری بۆ بکرێت.

‎زۆربەی توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەکارھێنانی لەیزەری مو لابردن لەکاتی دووگیانیدا بەتەواوی سەلامەتە وھیچ کاریگەری لەسەر کۆرپەلە و ئافرەتی دووگیان نییە. ئەمەش لەبەرئەوەی تیشکی لەیزەر جیاوازە لەو تیشکی ئێکسانەی کە لە حاڵەتی تردا بەکاردەھێنرێن، چونکە تیشکی لەیزەر ناچێتە ناو چینەکانی ناوەوەی پێستەوە. تەنیا کار لەسەر چینی دەرەوی پێست دەکات بۆ لابردنی مووەکان لە ڕەگەوە، ھەر بۆیە لەیزەر ھیچ مەترسی لەسەر دووگیانی دروست ناکات.

 وێڕای ئەوەی کە جەخت لە سەر سەلامەتی بەکارهێنانی لەیزەری مولا بردن بۆ ئافرەتانی دووگیان دەکرێتەوە، بەڵام زۆرێک لە پزیشکانی پسپۆڕی ئافرەتان، پێشنیازی بەکار نەهێنانی لەیزەر بۆ خانمان دەکەن لە کاتی دووگیانیدا، بەتایبەتی ناوچەی سک، ناوچەی حەوز و بکینی، چونکە لەوانەیە ببێتە ھۆکاری گرژبوونی منداڵدان یان درووستبوونی ژان لەم ناوچەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین