هۆکاری ڕێکنەکەوتنی حەماس و ئیسرائیل ئاشکرا بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی قەتەر باس لە هۆکاری ڕێککنەکەوتن و نەگەیشتن بە ئاگربەست لەلایەن حەماس و ئیسرائیلەوە دەکات و بەردەوامی هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەم پرسە دووپاتکردەوە.

ڕۆژی سێشەممە (14/ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، محەمەد بن عەبدولڕەحمان، سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند، "وتووێژەکانی دوایین جاری ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل هیچ ئەنجامێکی نەبوو، ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و ئاگربەست".

سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕاشیگەیاند، "بەهۆی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح بارودۆخەکە ئالۆزتر بووە و وتووێژەکان لە ئێستادا قەیرانیان بەخۆیانەوە بینیوە و ناتواندرێت باسیان لێوە بکرێت. ئێمە نیگەرانین لەو دۆخە و هەمیشە داوای هەماهەنگی و وتووێژ دەکەین".

لەبارەی هۆکاری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن و ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل لە دوایین هەوڵەکاندا، محەمەد بن عەبدولڕەحمان گوتی، "جیاوازی نەگەیشتن بە ڕێککەوتن تەنیا ئازادکردنی بارمتەکان و کۆتایی هێنانە بە جەنگە. لایەنێک دەیەوێت جەنگ کۆتایی بێت و دواتر باسی ئازادکردنی بارمتەکان بکرێت، لەبەرانبەردا ویستنەوەی بارمتەکان و درێژەدان بە جەنگ هەیە".

لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە قەتەر چالاکانە بەشداربووە لە هەوڵە جیاوازەکان سەبارەت بە ڕێککەوتن و ئاگربەست. چەند جارێک بەهۆی ئاگربەست و ڕێککەوتنەوە چەندین بارمتەو زیندانی هەردوولا ئازادکران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین