بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور ژمارەی گیانلەدەستدان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرگریی شارستانی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مووان لە کۆریای باشوور گەیشتە (122) کەس و تەنها دوو هاووڵاتی ڕزگاریان بووە.

ڕۆژی یەکشەممە (29/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی کۆریای باشوور دەیان کەس گیانیانلەدەستدا، ژمارەی ڕزگاربووان تەنیا دوو هاووڵاتییە کە هەردووکیان ئەندامی دەستەی کارمەندەکانن، یەکێکیان پیاو و یەکێکیان ئافرەتە.
فڕۆکەکە (181) سەرنشین و کارمەندی هەڵگرتبوو، گرتە ڤیدیۆییەکانی تێکشکانی فڕۆکەکە لە میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەوە بڵاو بوونەتەوە، نیشانی دەدەن فڕۆکەکە دەخلیسکێت و دوای گڕ دەگرێت و ئاگری تێبەر دەبێت.
فڕۆکەکە بە ناوی بۆینگ (737-800) لە (FlightAware) تۆمار کراوە، لە بانگکۆکی پایتەختی تایلەندەوە گەشتی کردووە بۆ فڕۆکەخانەی مووان لە کۆریای باشوور. شیکەرەوەکان دەڵێن هەردوو فڕۆکەی بۆینگ (787-800) و جێجو ئێر کە گەورەترین هێڵی ئاسمانی هەرزان نرخن لە کۆریای باشوور، تۆماری سەلامەتی بەهێزیان هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین