دەقى وتارى سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە كۆنفراسى گۆڕ‌انى كەشوهەوا
نوچە نێت
ئەمڕۆ يەكشەممە (12/ئايار/2024) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، كە پرسى كەش و هەوا دەبێت ببێتە کاری لەپێشینە و حکومەتی فیدراڵیش بودجەی پێویستی بۆ دابین بکات و دامەزراوە و دەزگای تایبەت هەبێت کە دەسەڵات و توانای زیاتریان هەبێت لەوانەی ئێستا هەن.
دەقی گوتارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به‌ڕێز جه‌نابى د. له‌تيف ڕه‌شيد،
سه‌رۆكى كۆمارى عێراقى فيدراڵ
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ڕۆژتان باش..
هه‌موو لايه‌كتان به‌خێربێن بۆ كۆڕبه‌ندى (گۆڕ‌انى ئاو و هه‌وا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عێراق). ده‌ستخۆشى له ڕێكخه‌رانى ده‌كه‌م، هيوادارم سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانى ته‌واو ببن و ئه‌نجام و راسپارده و پێشنيارى باش و كرده‌يى، بۆ چۆنيێتیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان، پێشكه‌ش بكات.
به‌داخه‌وه، عێراق كاريگه‌رييه‌كى زۆرى گۆڕ‌انى ئاووهه‌واى له‌سه‌ره. به‌پێى نوێترين راپۆرتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر ئاستى جيهان له ريزى پێنجه‌مدايه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه لێكه‌وته‌ى خراپى بۆ سه‌ر ته‌واوى بواره‌كانى ژيان له عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه هه‌يه. چه‌ندين مه‌ترسى دروست كردووه و ده‌كات، وه‌ك به‌بيابانبوونى زياتر و له‌نێوچوونى زياترى زه‌ويى كشتو‌كاڵى. به‌پێى ئاماره‌كان ساڵانه (100) كيلۆمه‌تر چوارگۆشه زه‌ويى كشتو‌كاڵى له عێراق ده‌بێته وشكايى و بيابان.
هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و زياترى ئاوى سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وى، لاوازبوونى ئاسايشى خۆراك، زيادبوونى كۆچ له شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانه‌وه بۆ ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
ئاماره‌كانى (IOM) ده‌ڵێن: ئه‌م ساڵانه‌ى دوايى تا مانگى ده‌ى ساڵى رابردوو، (130) هه‌زار كه‌س له باشوورى عێراق ناچار بوون شوێنى ژيانيان چۆڵ بكه‌ن. ئه‌مه وێڕاى تێكچوونى ئاسايشى كۆمه‌ڵگه‌يى و زيادبوونى رێژه‌ى بێكارى و هه‌ژارى، زيادبوونى كێشه‌ى ته‌ندروستى و كاره‌ساتى سروشتى و چه‌ندين لێكه‌وته‌ى ديكه‌ش.
دۆخى ڕابردوو وايكردووه عێراق وه‌ك پێويست نه‌پڕژێته سه‌ر گرنگى و جددييه‌تى ئه‌م بابه‌ته. بۆيه ئێستا ئێمه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان زياتر له وڵاتانى ديكه پێويستيمان به كارى خێرا و دانانى پلان و ستراتيژى هه‌نووكه‌يى و كورتخايه‌ن و درێژخايه‌ن هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا ببينه‌وه و به‌ر به لێكه‌وته و كاره‌ساته‌كانى بگرين.
بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ ئه‌م پرسه ببێته كارێكى له‌پێشينه و مه‌ودا و رووبه‌ڕێكى زياتر و جدديتر له سياسه‌ت و به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بگرێت و پێكه‌وه هاوكارى بكه‌ن.
بودجه‌ى پێويستى بۆ دابنرێت و دامه‌زراوه و ده‌زگاى تايبه‌تى هه‌بێت كه ده‌سه‌ڵات و توانايان زياتر بێت له‌وانه‌ى ئێستا هه‌ن و له ئاستى مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كان و فراوانيى لێكه‌وته‌كانيدا بن.
گرنگ و پێويسته سيسته‌م و پرۆگرامه‌كانى خوێندن و په‌روه‌رده، بايه‌خى زياتر به هۆشيارى و كولتوورى ژينگه‌پارێزى و پاراستنى ئاو و پيسنه‌كردنى هه‌وا و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى وزه و كه‌مكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك بده‌ن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له ڕێگه‌ى ميديا و ناوه‌نده ڕۆشنبيرييه‌كان، ته‌نانه‌ت ئايينييه‌كانيشه‌وه، ئاستى هۆشياريى تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه ده‌رهه‌ق به‌م پرسه گرنگ و ژيانييه به‌زر بكرێته‌وه.
به‌ڕێزان...
له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و لێكه‌وته‌كانيدا، بايه‌خ و گرنگيى ئاو زۆر زياتر ده‌بێت و ده‌بێ باشتر به‌ڕێوه ببرێت. عێراق به حوكمى ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى زۆرترين ئاوى رووباره‌كانى له وڵاتانى دراوسێيه، ناچاره بايه‌خێكى زياتر به‌م پرسه بدات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئاسايشى ئاوى خۆى مسۆگه‌ر بكات.
جگه له‌وه‌ى ئێمه له عێراق ده‌بێ ده‌ستوبرد بكه‌ين و له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهاندا هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شمان فراوان بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين به‌ره‌نگارى مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا ببينه‌وه، گرنگه له ناوخۆشدا پلان و ستراتيژێكى نيشتمانيى تۆكمه ئاماده بكه‌ين و تا زووتره بيخه‌ينه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌رێمى كوردستان به سه‌رچاوه‌يه‌كى زۆرى سامانى ئاو ده‌وڵه‌مه‌نده. ده‌بێ بايه‌خ و گرنگيى تايبه‌ت به پرۆژه‌كانى به‌نداو و پۆندى گلدانه‌وى ئاو له هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عێراق بدرێت. گرنگه له‌م بواره‌دا و بۆ چاندنه‌وه‌ى دارستانه‌كانيش حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بدات.
هه‌ڵكه‌وته و تۆپۆگرافياى هه‌رێمى كوردستان زۆر يارمه‌تيده‌ره بۆ دروستكردنى چه‌ندين به‌نداو و سه‌دان پۆند كه ده‌كرێ ئاوێكى زۆر گلبده‌نه‌وه و هاوكارێكى باش بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌سه‌ر عێراق. داوا له جه‌نابى سه‌رۆككۆماريش ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ ته‌شريفيان لێره‌ن، له‌مباره‌يه‌وه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بن.
هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م كه سه‌ركه‌وتووانه ژماره‌يه‌ك پۆندى له چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان دروست كردووه و ساڵانه ڕێژه‌يه‌كى باشى ئاو گلده‌ده‌نه‌وه.
به‌ڕێزان..
هه‌ميشه به‌رژه‌وه‌نديى درێژخايه‌نمان له كێشه و ناكۆكييه‌كان گه‌وره‌تره و ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا و بنه‌مايه كار بكه‌ين. له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوودا له عێراق هه‌نگاوى باشمان بۆ پته‌وكردنى متمانه و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌موومان به ده‌ورى نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌كى نيشتمانييه‌وه هه‌ڵناوه.
ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت به‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌شدا كه خێرى بۆ ته‌واوى عێراق ده‌بێت. ئێمه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به هاوكارى و پێكه‌وه‌يى، ده‌توانين خزمه‌تى زۆر باشتر بكه‌ين و وا بكه‌ين داهاتوو بۆ هه‌موومان باشتر بێت.
له كۆتاييدا، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م كۆڕبه‌نده ده‌خوازم. سوپاس و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به ناوه‌ندى فه‌ره‌نسى بۆ توێژينه‌وه له‌سه‌ر عێراق، زانكۆى كوردستان ـ هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ى بحر العلوم ده‌كه‌م بۆ ڕێكخستنى ئه‌م چالاكييه گرنگه. هيوادارم ئه‌نجامى باش سوودبه‌خشى لێ بكه‌وێته‌وه.
زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لايه‌كتان،
هيواى ڕۆژيكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم..
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment