سۆزان براونلی ئانتۆنی، یەکێک لە ژنە کاریگەرەکانی جیهان دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

سۆزان ئانتۆنی، یەکێکە لە ژنە کاریگەرەکانی جیهان کە ناو و ناوبانگی لە مێژوودا ماوەتەوە. یەکێک لە وتە بەناوبانگەکانی ئەوەیە کە دەڵێت" ژنان نابێت چاوەڕێی پشتگیری پیاوان بن، بەڵکو دەبێت خۆیان پشتگیری لە خۆیان بکەن".

سۆزان، لە ساڵی 1820 لە شارێکی بچووک بە ناوی (ئەدەس) لە ویلایەتی (ماساچوست) لە دایکبووە. دووەمین منداڵی خێزانەکەی بووە. لە تەمەنی 15-30 ساڵی لە خوێندگەی شەو و ڕۆژ بەشداری دەکرد. لەو کاتەدا لێهاتوویی خۆی دەرخست و بە هەڵوێست و ڕەخنەگربوو. 

لە ساڵی 1849بووە سەرۆکی لقی (ڕۆچێستر)ی کچانی دژە مەی، ئامانجی ئەو گروپە هەوڵدان بوو بۆ نەخواردنەوە یان وازهێنان لە ماددە کحولییەکان، ئەوە یەکەمین چالاکی ئەوەبوو لە ژیانیدا. 

لە ساڵی 1853 کۆمەڵەی دژ بە مەی ژنانی هەرێمی پێکهێنا، لە ساڵی 1859هەتا ساڵی 1861 بووە ئەندامی کۆمەڵەی دژە کۆیلەیی ئەمریکییەکان، یەکێتی ژنانی خۆبەخشی لە ساڵی 1863دامەزراند، کە هەوڵیان دەدا خزمەتکارەکان ڕزگاربکەن. 

سۆزان، بە هاوکاری هاوڕێیەکی بە ناوی (ئەلیزابت کەدی ستانتوون) ئەنجوومەنی دەنگدان بۆ ژیانی نەتەوەییان پێکهێنا. هەروەها ڕۆژنامەیەکیان بە ناوی (شۆڕش) چاپ و بڵاوکردەوە. کە دروشمەکەیان (ماف بۆ پیاوان بێ هیچ شتێکی زیاتر، ماف بۆ ژنان بێ هیچ شتێکی کەمتر). 

لە ساڵی1870ئەنجوومەنی ناوەندی ژنانی کرێکاری دامەزراند و خۆی بووە سەرۆکیان. 

لە ساڵی1878 گەڵاڵەی چاکسازی نووسی کە چەند ساڵ دوای مەرگی خۆی واتە لە 18-8-1920٠، بووە نۆزدەهەمین گەڵاڵەی پێشنیاری و مافی دەنگدانی بۆ ژنان مسۆگەر کرد. چالاکییەکانی دیکەی ئانتۆنی بریتین لە : دامەزراندنی شورای نێونەتەوەیی لە ساڵی 1888 کە لە 48 وڵات پێکهاتبوو. 

دانانی ئەنجوومەنی داخوازی مافی دەنگدانی ژنانی نێونەتەوەیی لە ساڵی 1889کە هەتا ساڵی 1900 خۆی سەرۆکایەتی دەکرد. هەروەها ڕێکخستنی شورای داخوازی مافی دەنگدانی ژنانی نێونەتەوەیی لە ساڵی 1904، یەکێکی دیکە لە کارە سەرکەوتووەکانی ڕێخۆشکاری بۆ ڕێگەپێدانی خوێندکارانی کچ لە زانکۆی (رۆچێستێر) کە لە ساڵی 1900دا بۆ یەکەمینجار بە ئاکام گەیشت. 

*کتێبی سەد ژنی کاریگەر لە مێژوودا.

نووسینی شێبلی ئێلێری، وەرگێڕانی یوسف فەقیهی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین