یەکەمین دادگاییکردنی لەیلا زانا بەڕێوەچوو هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لەیلا زانا، لەگەڵ پارێزەرەکەی لە یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی لە ئامەد ئامادەبوو. کە چەندین تۆمەتی ئاراستەکراوە.

 ئەمڕۆ پێنج شەممە (2/ئایار/2024) ژنە سیاسەتوانی کورد لەیلا زانا، لە کوردستانی باکور بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی لە یەکەمین دانیشتنی داداگاییکردنی ئامادەبوو.

لەیلا زانا، چەندین تۆمەتی ئاراستەکراوە، یەکێک لەو تۆمەتانە ئەندامیبوونیەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، هەروەها هاندان بۆ ئاژاوەنانەوە دژی دەوڵەت.

داواکاری گشتیی کۆماری،  پۆستەکانی ساڵی (2014-2015)ی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لەیلازان، وەک بەڵگەنامە لە دژی بەکاردەهێنن.

لەیلا زانا، لە ساڵی 1961لە شارۆچکەی فارقین لە کوردستانی باکور لە داکبووە. وەک یەکەمین ژنی کورد بووە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا، لە ساڵی 1991 لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ شەش پەرلەمانتاری دیکە بە زمانی کوردی سوێندی یاساییان خوارد، بەم هۆیەوە بە 15 ساڵ زیندانیکردن سزادرا. دوای تێپەڕبوونی دەساڵ لە زیندانیکردنی بە هۆی گوشارەکانی یەکێتی ئەوروپا ئازادکرا.

تا ئێستا شەش خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە. ئێستا وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ سیاسەت دەکات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین