سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى سەردانەکەى بۆ بەغدا لەگەڵ سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌ددومى عێراقى کۆبووەوە و هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق تاوتوێ کرد.

ئەمشه‌و شه‌ممه (27/نیسان/2024)سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌ددومى عێراقى كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه‌، گۆڕییه‌وه‌."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین