لە ساڵيادى بۆردومانى زانكۆى سلێمانى لە قەڵادزێ سەرۆكى هەرێم پەيامێكى بڵاوكردەوە کوردستانی
سەرۆك نێچيرڤان بارزانى  لە يادى (50) ساڵەى كارەساتى بۆردوومانى زانكۆى سلێمانى لە قەڵادزێ پەيامێكى بڵاوكردەوە، لە پەيامەكەى دەڵێت، "ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرين و به‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييمان."

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ نيسان/ 2024) سەرۆكى هەرێمى كوردستان پەيامێكى لە ساڵيادى بۆردوومانى زانكۆى سلێمانى لە قەڵادزێ بڵاوكردەوە، لە پەيامەكە هاتوو، “شه‌هيدكردنى قوتابيان و مامۆستايانى زانكۆ و خه‌ڵكى سڤيلى قه‌ڵادزێ له‌ بۆردوومانێكى ترسنۆكى ئاسمانيدا، گوڕ و تينى زياترى به‌ گيان و ئيراده‌ى به‌ره‌نگارى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆرى دا.”

 دەقی پەیامى سەرۆكى هەرێمى كوردستان

 ئه‌مڕۆ يادى خه‌مگينى (50) ساڵه‌ى شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتیيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ 24ـى نيسانى 1974 بوونه‌ قوربانيى تاوانێكى ديكه‌ى رژێمى ئه‌وساى عێراق. دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين، به‌ رێز و شكۆدارييه‌وه‌ به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه‌ و ياديان به‌ خێر.

 شه‌هيدكردنى قوتابيان و مامۆستايانى زانكۆ و خه‌ڵكى سڤيلى قه‌ڵادزێ له‌ بۆردوومانێكى ترسنۆكى ئاسمانيدا، گوڕ و تينى زياترى به‌ گيان و ئيراده‌ى به‌ره‌نگارى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆرى دا و گه‌لى كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه‌ ره‌واكانى، درێژه‌ى به‌ خه‌بات و تێكۆشان دا.

 ئه‌م تاوانه‌ و قوربانیيانى ئه‌و رۆژه‌ى زانكۆى سلێمانى له‌ قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى ناوچه‌كه‌، ته‌نيا لاپه‌ڕه‌يه‌كى مێژووى خوێنين و به ‌ئازارى گه‌لى كوردستانه‌ كه‌ ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرين و به‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييمان، بۆ هه‌ميشه‌ رێگه‌ له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه‌ بگرين و به‌ ئومێده‌وه‌ بۆ كار بۆ داهاتوويه‌كى باشتر بكه‌ين.

 سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى قه‌ڵادزێ و پشده‌ر و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.

 نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/4/24

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین