وەزارەتى پێشمەرگە: دوو فیرقە نوێ بۆ هێزەکانى پێشمەرگە دروست دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی باڵای راوێژکارانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، گفتوگۆی چڕ و بەرهەمدار دەکەن لەسەر پرسی پێکهێنانی لیوای تری هاوبەش و دروستکردنی فیرقەی دیکە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.

ئەمڕۆ دووشەممە (22/نیسان/2024) وەزارەتى پێشمەرگە بڵاویکردەوە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت و سەرۆکی ئەرکان و ئەمینداری گشتیی، هەردوو فەرماندەی یەکەکانی (70 و 80) پێشمەرگه، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای نێوان وەزارەتی پێشـمەرگە و تیمی باڵای ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگەدا هاتووە، لەو کۆبوونەوەیەدا، "بە گرنگیەوە باس لە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی سەرجەم هێزی پێشمەرگە کرا. لەچوارچێوەی پێکهێنانی لیوای زیاتری هاوبەش و جێکردنەوەیان لە دروستکردنی فیرقەی نوێیدا."

هەروەها شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاند، "هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی یکخستنەوەی تەواوەتی هێزەکان دڵخۆشکەرن و بەپێی ئەو بەرنامەیە دانراوە، پڕۆسەی یەکخستنەوەو کۆکردنەوەی هێزەکانی 70 و 80 بۆ سەر وەزارەت بەردەوامی دەبێت."

کۆڵونێڵ گاچێڕۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی ئەمریکا لەهەرێم و ڕاوێژکاری باڵای سەربازی هاوپەیمانان، ڕاپۆڕتێکی پوختی لەسەر ئامانجە هاوبەشەکانی کارکردن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی یەکخستنەوەو چاکسازی پێشمەرگە خستەڕوو، هاوکات هەردوو فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی 70و 80 سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان خستەڕوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین