سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ ئەردۆغان پرسى ئاشتی و گەشەی ئابووری تاوتوێ دەکەین کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەبارەى سەردانییەکەى سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕاگەیاند، سەردانەکە ئاماژەیە بۆ پەیوەندییە بەهێزە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا.

ئەمڕۆ دووشەممە (22/نیسان/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ئێکس پەیامێکى لەبارەى هاتنى رەجەب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەردانە مێژووییەکەی سەرۆک ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر لە کاتێکی هەستیاری ناوچەکەدا دێت.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، دەمەوێ لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆک ئەردۆغان بکەم بۆ ئەوەی پرسە گەرمەکان، لە نێویاندا، ئاشتی، سەقامگیری و گەشەی ئابووری تاوتوێ بکەم.

ئەمڕۆ سەرۆک کۆمارى تورکیا بە یاوەرى شاندێکى باڵاى وڵاتەکەى گەیشتە بەغدا، وابڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ بگاتە هەولێر و لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین