وەزارەتى دارايى عێراق هەوڵى چاكسازى لە داهاتەكان دەدات کوردستان- عێراق

نوچە نێت

تەيف سامى، وەزيرى دارايى عێراق لەگەڵ سەرۆكى نوێنەرايەتى بانكى نێودەوڵەتى كۆبۆوەوە، بەگوێرەى راگەيێندراوى وەزارەتى دارايى لەو كۆبوونەوە رێككەوتن لەسەر ئەوەى چاكسازيى لە داهاتى نەوتى و نانەوتى و پرسەكانى ديكەى پەيوەست بە نەختينەى عێراق بكرێت.

 ئەمڕۆ شەممە (20/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی گۆڕانکاری و پاڵپشتی سیاسەتی دراو وەزیری دارایی لەگەڵ سەرۆکی نوێنەرایەتی بانکی نێودەوڵەتی کۆبوەوە و بە گوێرەی ناوەڕۆكى کۆبوونەوەکەش رێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە چاکسازی لە داهاتی نەوتی و نانەوتیدا کراوە. 

لە بەشێكى ديكەى راگەیەندراوەكە هاتووە، "بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگایەکی نوێ بۆ گەشەی ئابووری و سیاسەتی دراو و نەختینە تەیف سامی لەگەڵ جان کیوم بەرپرسی نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆبوەوە، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر رێگاکانی گەشەسەندن و چاکسازیکردن لە سیستمی دارایی و داهاتی نەوتی و نانەوتی عێراق کراوە و بڕیاریش دراوە ژیرخانی ئابووریی عێراق کە کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانن باشتر بكرێت.

سەبارەت بە پێشبينييەكانيش بۆ سياسەتى دراو ى عێراق،  تەیف سامی لەگەڵ جیهاد ئازۆر بەڕیوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لە بانکی نێودەوڵەتی کۆبوەوە، لەو كۆبوونەوە گفتوگيان لەسەر كۆمەڵێك پرسى پەيوەست بە ئابوورى كردووە، كە ديارترينيان پێشنيارى عێراق بوو بۆ پاڵپشتى لە پڕۆگرامى هاوكارى تەكنيكى نادارايى لە لايەن ئەو سندووقەوە، سەبارەت بەو داوايەش نوێنەرى هەرێمى پابەندييەكانى سندووقەكەى بۆ پاڵپشتى لە هەموو بەرنامەيەكى چاكسازيى دارايى و بانكى و نەختينەيى حكومەتى عێراق راگەياند.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین