به‌ بڕیارى لیژنه‌كه‌ى كازمى سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌ ده‌ستگیركرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ره‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ جه‌مال كه‌ربولى سه‌رۆكى حزبى حه‌ل و ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى عه‌زم له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ براكه‌ى به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیركراون و بڕیارى گرتنه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ركراوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى نیسان جه‌مال كه‌ربولى سه‌رۆكى حزبى حه‌ل و ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى عه‌زم له‌ ناوچه‌ى یه‌رموكى به‌غدا ده‌ستگیركراوه‌.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، گرتنى كه‌ربولى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌ فه‌رمانى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بووه‌ و تۆمه‌ته‌كه‌یشى گه‌نده‌ڵییه‌.

هه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ده‌ڵێ، "برایه‌كى جه‌مالیش به‌ ناوى لوئه‌ى له‌و كاته‌دا ده‌ستگیركراوه‌".

جه‌مال كه‌ربولى سیاسته‌مه‌دارێكى سوننه‌یه‌ و پیاوێكى ده‌وڵه‌مه‌نده‌، چه‌ندان جار رووبه‌ڕووى كێشه‌ بووه‌ته‌وه‌ و له‌ ساڵى رابردوودا كه‌ناڵه‌كه‌ى كه‌ ناوى "دیجله‌"یه‌ له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه‌وه‌ سووتێنرا.

لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى لیژنه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ هاوینى رابردوو پێكهێنراوه‌ و تا ئێستا ده‌یان به‌رپرس به‌ بڕیارى ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌ستگیركراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین