کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دواخرا کوردستانی

نوچەنێت

بەهۆی گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، دوای کۆبوونەوەکانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمەریکا بڕیاری دا مانەوەی هێزەکانی لە عێراق بەردەوام بێت.

ڕۆژی چوارشەممە (17/نیسان/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "لە کۆبوونەوەکانی سەردانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریکا ڕێککەوتنی سەربازی و ئاسایشی واژۆ کراوە. بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا ئەمەریکا ویستی بەردەوامی گفتۆگۆکانی هەیە سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق".

بایدن و سودانی بەڵێنیان دا بەردەوام بن لە گفتوگۆکردن، "لەسەر هەڕەشە ئەمنییەکان و بەهێزکردنی هێزەکانی عێراق بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان و گواستنەوە بۆ هاوبەشی ئاسایشی دوو قۆڵی بەردەوام بەپێی یاسای عێراقی و ڕێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و واشنتن. هەروەها ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی پێکەوە کاربکەن سەبارەت بە پرسە جیاوازەکانی سیاسەت، ئابووری و ئاسایش".

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان سەرۆکی ئەمەریکا، "ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد بە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەردوولا جەختیان لە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە عێراق کردەوە و باسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە".

فەرهاد عەلا ئەدین، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە کۆبوونەوە جیاوازەکانی سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمەریکا کرد ڕایگەیاند، "سەردانەکەی سوودانی بەرهەمی دەبێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین