مووشەکەکانی ئێران بەبێ کەڵاوەی جەنگی بوون ئێران

نوچەنێت

کەناڵێکی تەلەفزیۆنی عەرەبی دەڵێت، ئەو مووشەکانەی لە ئێرانەوە ئاراستە دەکران، کەڵاوەی جەنگیان لەگەڵ نەبووە.

ڕۆژی دووشەممە (15/ نیسان/ 2024)، ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەوڵێکدا بڵاویکردەوە، کەناڵی الحدث وێنەی پاشماوەی ئەو مووشەکانەی کە شەوی شەممە لە کاتی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل لە وڵاتانی عەرەبی کەوتبوونە خوارەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە ئەو مووشەکانە ئێران بە ئامانجی لێدانی ئیسرائیل هەڵیدا، کەڵاوەی جەنگی و تەقەمەنییان هەڵنەگرتووە.

ئەم کەناڵە بە بڵاوکردنەوەی پاشماوەی مووشەکێک کە پێدەچێت لە ئۆردن کەوتبێتە خوارەوە، رایگەیاند "بە پشکنینی ئەم وێنانە دەریدەخات، کە ئەم مووشەکانە کەڵاوەی جەنگیان هەڵنەگرتووە".

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین