ئەردۆغان نامەیەک ئاراستەی پاپا فرانسیس دەکات تورکیە

نوچەنێت:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەنامەیەکدا بۆ پاپای فرانسیس دەڵێت، "زۆر خۆشحاڵم بەوەی پەیوەندی تورکیا و ڤاتیکا لەڕووی مێژوویەوە توندوتۆڵتر دەبێت، دەمەوێت بەهۆی ئەوەی پێشوازیتان لە سەرۆکى کاروباری ئاینیی وڵاتەکەمانتان کردووە سوپاستان بکەم."

ئەمرۆ شەممە (13/نیسان/2024) ماڵپەری (میللەت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا لە نامەیەکدا سەبارەت بە فەڵەستین داوایەک لە پاپا فرانسیس دەکات و دەڵێت، " نابێت یاسا نێودەوڵەتییەکان لەمەوبەدوا پێشێل بکرێت، دەبێ لە فەڵەستین مرۆڤایەتی رێگری لەم کارە بکات." 

لەنامەکەدا ئەردۆغان ئاماژەبەوەش دەکات، "لەساڵی (2014)ەوە تورکیا پشتیوانی یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا بووە، لەرێگەی دروشمی دیبلۆماسی مرۆیی بەهەمان شێوەش وەک وڵاتێکی پێشەنگ بەرگریی لەمافی ژیان و دۆزی دادپەروەری مرۆیی و بێتاوانی فەلەستینیەکانیش بووە و بەردەوامیش دەبێت، زۆر خۆشعالم بەوەی پەیوەندی تورکیا و ڤاتیکا لەڕووی مێژوویەوە بەهێزتر دەبێت، دەمەوێت بەهۆی ئەوەی پێشوازیتان لە سەرۆکی کاروباری ئاینیی وڵاتەکەمانتان کردووە سوپاستان بکەم." 

سەرۆکی تورکیا داوای لە پاپا کردووە، "لەلایەن هەموو ئایینەکانی ئیبراهیمەوە کوشتن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە و مرۆڤایەتیش ئاگادارە بۆیە نابێت یاسای نێودەوڵەتی پێشێل بکرێت لەغەززە دەبێت دەنگ بەرزبکرێتەوە لەودەستدرێژیانەی دەکرێتە سەر مزگەوت و کلیساو نەخۆشخانە و قوتابخانە و ڕێگریبکڕێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین