كۆنسوڵخانەى ئەمەریکا لە مزگەوتەکانى هەولێر زنجیرەیەک سیمینار ئەنجام دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

کۆنسوڵخانەى گشتیى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان سیمینارێکى لەسەر ئازادیی ئایینی لە ئەمەیکا لە یەکێک لە مزگەوتەکانى هەولێر بۆ نوێژخوێنان ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ هەینى (12/نیسان/2024) کۆنسوڵخانەى گشتیى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا سەردانی مزگەوتی (حاجی خەلیل)یان لە هەولێر کرد و سیمینارێکیان لەسەر یەکەم بەندی هەموارکراوی دەستوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە گەرەنتی ئازادیی ئایینی دەکات پێشکەشکرد."

کۆنسوڵخانەى ئەمەریکا دەشڵێت، "پێکەوە گفتوگۆمان کرد دەربارەی ئەوەی چۆن هاووڵاتیە ئەمریکیە مسوڵمانەکان ئازادانە مومارەسەی ئایینی ئیسلام دەکەن و بەشداردەبن لە بۆنە ئایینیەکان و پشوەکان بەرزڕادەگرن و شوێنی پەرستن دادەمەزرێنن، هەروەها چۆن ئەندامانی سەرجەم ئایینەکان دەتوانن ئازادانە بیروباوەڕەکانیان لە ڕێی ئامڕازە هەمەڕەنگەکانی وەکو وتاردان و نوسین و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتیەوە دەرببڕن."

لە ڕاگەیێندراوەکەیدا زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، "هەر هەمان بەندی دەستورەکە پارێزگاری لە مافی هاووڵاتیە ئەمریکیە مسوڵمانەکان و گشت هاووڵاتیانی ئەمریکی دەکات بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و کاری چالاکەوانی و هەوڵە داکۆکیکاریەکان لە گۆڕانکاریی ئەرێنی لە کۆمەڵگادا. زۆر سوپاس بۆ مامۆستا ڕێکەوتی ئیامامی مزگەوت و مامۆسا بارزان باران کە یەکێکە لە دەرچووی پڕۆگرامی ئەمریکیی سەرکردەی سەردانکەرانی نێودەوڵەتی (IVLP) بۆ هاریکاریان لە ڕێکخستنی سەردانەکەدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین