نۆ لاپەڕەى دەستنووسى قورئان ناکۆکى دەخاتە نێوان زانایان کولتوور

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

لە (22/7/ 2016) پرۆفیسۆر دەڤید تۆماس، نۆ لاپەڕەى قورئانى لە کتبخانەى زانکۆکى بێرمنگهام دۆزیتەوە، کە لەسەر پێستى ئاسک نووسراون، ئەئەوەش بە کۆنترین دەستنووسى قورئان دادەندرێت و لەبوارى خۆیى خەزێنەیەکى کەم وێنەیە، بەڵام شارەزایانى بوارى دەستنووس لە سعوودیە ئاماژە بەوە دەکەن ئەو دەستنووسە مێژووەکەى بۆ سەردەمى ئەمەوییەکان دەگەڕیتەوە.

ئەو دەستنووسە بریتییە لە چەند جوزئێکى قوئان لە ناو دەستنووسەکانى زانکۆى بێرمنگهام دۆزایتەوە، ئەوەش (100) ساڵى بەسەر دانانى ئەو دەستنووسە لەو زانکۆیە تێپەڕیووە، چونکە ئەو دەستنووسانە نزیکەى سەدەیەکە لە کتێبخانەى ئەو زانکۆیەدایە، کە  لەناو نزیکەى سێ هەزار کتێب و بەڵگەنامەى رۆژهەڵاتى بووە، ئەلڤۆنس مانگانا زاناى بوارى لاهوتى لە ساڵى (1920) بۆ ئەو زانکۆیەى گواستۆتەوە، مانگانا لە کلێسایەک بووە لە نزیک شارى موسڵ لە عێراق.

ئایەتەکانى قورئان لەو دەستنووسە بە خەتى حیجازى نووسراون، بە یەکەم دەستنووسى عەربى دادەندرێت لە کتێبخانەکان مابێتەوە، ئەو دەستنووسە سەرنجى یەکێک لە خوێندکارەکانى خوێندنى باڵاى لەو زانکۆیە بۆلاى خۆى رادەکێشێت، ئەنجامەکانى بە شیکارى رادیۆکاربۆنى هەموویانى تووشى سەرسوڕمان کرد.

لێکۆڵینەوەکەى بەشى تەکنەلۆژیا لە زانکۆکى ئۆکسفۆرد دەریخستووە ئەو دەقە قورئانیەى لەسەر پێستى مامز، یاخود ئاژەڵى دیکە نووسراوە، ئەو پشکنینە بە وردبینى رێژەى لە (95%) دەریدەخات مێژووى نووسینەکەى بۆ ساڵانى نێوان (568 بۆ 645) زاینى دەگەڕێتەوە، بەوەش لەوانەیە تا ئێستا کۆنترین نوسخەى قورئان بێت لە جیهان.

محەمەد عیسا والى، پسپۆڕ لە دەستنووسەکانى کتێبخانەى بەریتانیا دەڵێت، ئەو رووداوە خۆشى خستە دڵى مسوڵمانان.

دیڤید تۆماس پسپۆر لە بوارى ئاینى مەسیحى و ئیسلام ئاماژە بەوە دەکات، ئەو دەقانە دەمانبەنەوە بۆ ساڵەکانى یەکەمى ئیسلام، لە ژیانى پێغەمبەر محەمەد هاتووە، وەحى لە ساڵانى (610 و632) زاینى بۆ پێغەمبەر هاتووە، ئەو دەستنووسەى بێرمنگهام واتا لە زەمەنى پێغەمبەر نووسراوەتەوە.

ئەو پڕۆفیسۆرە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو جوزئانەى قورئان کە دۆزراونتەە بە دڵنیایى دەکرێت بە پلەیەکى دیاریکراو بگەڕیتەوە بۆ کەمتر لە (20) ساڵ دواى کۆچى دوایى پێغەمبەر.

شارەزایانى تەکنەلۆژیاى رادیۆکاربوون ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو پشکنینە بە وردى مێژووەکە دیارى ناکات، بەڵام بازنەیەکى زەمەنى بە نووسینى دەقەکە دەدات، بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەستەمە بە دیاریکراوى ئەو دەستنووسە، یاخود هەر دەستنووسێکى کۆنتر لە قورئان ساڵەکە بە وردى دیارى بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شیکارییەکان دەرى دەخەن ئەو دەستنووسەى بێرمنگهام مێژووەکەى بۆ (645) زاینى دەگەڕێتەوە، بەوەش دەبێتە یەکێک لە کۆنترین دەستنووسەکانى قورئان.

د. محەمەد عیسا والى کە پسپۆڕە لە دەستنووسەکانى فارسى و تورکى لە کتێبخانەى بەریتانیا دەشڵێت، بەشێکە لەو نوسخە  قورئانانەى کە لە سەردەمى عوسمانى کوڕى عەفان، خەلیفەى سێیەمى ئیسلام دابەشکرا، ئەو دەستنووسەى لە بێرمنگهام دۆزرایەوە پاشماوەیەکى گرانبەهاى پارێزراوى ئەو نووسخە سەرەتاییانە، لەوانەشە بەر لەو سەردەمەش بێت.

لە بەرانبەردا شارەزایانى سعوودیى گومانیان لەوەیە ئەو دەستنووسەى بێرمنگهام لەسەردەمى پێغەمبەر محەمەد نووسرابێت، چونکە ئەو دەستنووسە بە مەرەکەبى رەنگاورەنگ نووسراوە، سەرەڕاى ئەوەش ئەگەر سەیرى رووکەشەکەى بکەن، لێکۆڵەرانى جیهانى ئیسلامى ئەو بۆچوونە بە بە بەهێزتر دەزانن کە لەسەردەمى ئەمەوەییەکان نووسرابێت، سلێمان بیرک، پسپۆڕ لە هونەرى ئیسلامى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، شێوازى نووسینى دەستنووسەکەى زانکۆى بێرمنگهام دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمى ئەمەوییەکان و کۆتایى سەدەى حەوت و سەرەتاى سەدەى هەشت، نموونەى ئەو دەستنووسەکانى ئەو قۆناغە لە مۆزەخانەکان بوونى هەیە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى ئاڕتى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین